یەکەم پیاوی گەی بوو بە دایک


     2015-11-17  |   (5975) جار بینراوە
کایدن کۆڵمان، ناوی ئەم گەنجەیە کە بە یەکەم پیاوی هاوڕەگەزباز ئەژمار دەکرێت کە بووە بە دایک. کۆڵمان، لە سەرەتادا نێرەمووک بووە، تایبەتمەندییەکانی ژنی زیادتر هەڵگرتووە، بەڵام ١٠ ساڵ پێش ئێستا، بە نەشتەرگەری خۆی کردووە بە کوڕ. لەگەڵ کوڕێکی دیکەش پەیوەندی هەبووە. کاتێک ئازارێکی زۆری پشتی دەبێت، دەچن بۆ لای پزیشک و دەردەکەوێت کە دووگیانە. کایدن کۆڵمان دواتر منداڵەکەی دەبێت و بەو شێوەیە دەبێت بە یەکەم پیاوی هاوڕەگەزباز کە بەشێوەیەکی سرووشتی ببێت بە دایک.