په‌یكه‌ری گاندی له‌ شاری هه‌ولێر دانرا


     2019-09-17  |   (1321) جار بینراوە
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی "ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران"، وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی هه‌رێم، له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت، رۆژی سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (مەهاتما گاندی) لادا، كه‌ له‌ پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان له‌ شاری هه‌ولێر دانراوه‌.