تراژیدیا ژنانی ئێران لە زیندانەکاندا


     2016-01-30  |   (3789) جار بینراوە
فۆتۆگرافەری ئێرانی سادق سوری چەند وێنەیەکی تراژیدی کچان و ژنانی ناو زیندانەکانی ئێرانی بڵاوکردوەتەوە کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. هەندێک لەو ژنانە خاوەنی منداڵن و خەریکی بەخێوکردنی منداڵەکانیانن لە نێو زیندان و خۆشیان چاوەڕێی مردن دەکەن. هەندێکی دیکەشیان منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵن لە کاتێکدا بەپێی یاسای سزادانی ئێرانی کچان لە تەمەنی ٩ ساڵیەوە دادگایی دەکرێن و سزای لە سێدرەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.