ماوەى زانکۆ لاین درێژ کرایەوە


نەتەوە  |   20:13:51 2015-11-03  |   (722) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زانکۆلاین تا کاتژمێر ١٢ى شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە ٧-١١-٢٠١٥ کارا دەبێت و تا کۆتاییهاتنى ئەو وادەیەش، خوێندکاران دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
A+    A-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارى دا ماوەى پێشکەشکردنى فۆرم لەڕێگەى زانکۆلاینەوە بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان، درێژ بکرێتەوە.

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بە بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و لەپێناو ڕەخساندنى دەرفەت بۆ خوێندکارانى ١٢ى ئامادەیی، ماوەى پێشکەشکردنى فۆڕم لەڕێگەى زانکۆلاینەوە بۆ وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا، درێژ کرایەوە.

 

ئەکرەم هەروەها وتى، ئەم دەرفەتە بەتایبەت بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە تائێستا نەیانتوانیوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

 

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەى دا بەوەى، زانکۆلاین تا کاتژمێر ١٢ى شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە ٧-١١-٢٠١٥ کارا دەبێت و تا کۆتاییهاتنى ئەو وادەیەش، خوێندکاران دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان