وڵاتى ڕۆبۆتەکان هێشتا پشت بە مرۆڤ دەبەستێت


نەتەوە  |   16:56:27 2015-11-03  |   (468) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەشێکى زۆرى شەقامەکانى یابان ترافیک لایتیان تێدا نییە و جوڵەى ئۆتۆمبیلەکان لەلایەن پۆلیسى هاتوچۆوە ڕێکدەخرێت.
A+    A-

وڵاتى یابان لەگەڵ ئەوەى ناسراوە بە پێشەنگ لە بوارى تەکنەلۆجیادا و لەڕووى داهێنانەوە لە لوتکەدایە، بەڵام هێشتا پشت بە تواناکانى مرۆڤ دەبەستێت بۆ جێبەجێکردنى کارى ڕۆژانە.

 

بەشێکى زۆرى شەقامەکانى یابان ترافیک لایتیان تێدا نییە و جوڵەى ئۆتۆمبیلەکان لەلایەن پۆلیسى هاتوچۆوە ڕێکدەخرێت.

 

پاتریک ماکێنزى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆفتوێری ستارفایەر دەڵێت "لە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى زانیاریدا و بەتایبەتیش پیشەسازى سۆفتوێر، یابان نزیکەى 10 ساڵ لەدواى کۆمپانیا بیانیەکانەوەیە".

هەرچەندە دانیشتوانى یابان دەتوانن لەڕێی مۆبایلەکانیانەوە بازاڕ بکەن و کرێی ئەو کەلوپەلانە بدەن کە دەیانکڕن، بەڵام کەسیان جزدانە ئەلیکترۆنیەکانیان بەکار ناهێنن.

 

یابان لەڕووى میراتى دیجیتاڵیەوە هەژارە و هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى، ئەو وڵاتە کۆمپانیا بچوکەکان دەیبەن بەڕێوە نەک کۆمپانیا زەبەلاحەکانى جیهان.

 

سەرەڕاى هەبوونى ژمارەیەکى زۆر ڕۆبۆت تیایدا، یابان هێشتا پشت بە مرۆڤ دەبەستێت ئەوەش لەپێناو زیادکردنى دەستى کار و سنوردارکردنى بێکاریی.

مارتن فۆرد نووسەرى "سەرهەڵدانى ڕۆبۆتەکان" ئاماژە دەدات بەوەى، هەتا تەکنەلۆژیاى زانیارى پێشکەوتووتر بێت، زیاتر شوێن بە مرۆڤ لێژ دەکات".

ئەو نووسەرە هەروەها دەڵێت، "لە زۆربەى نوسینگە و فەرمانگەکانى یاباندا، هێشتا فاکس بۆ ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى و ناردنى نامە بەکار دەهێنرێت."





loading...











زۆرترین بینراوەکان