پیرێز داوای لێبوردن لە ناڤاس دەکات

نەتەوە  |   17:58:34 2015-09-03  |   (508) جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی (كواترۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای لێبوردنی لە کایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەکەیان کرد بەهۆی شکستهێنانی گواستنەوەکەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد.
A+    A-

هەروەها سەرچاوەكە بڵاویکردۆتەوە کە دوای ئەوەی شەوی دووشەممەی رابردوو داوایان لێکردبوو ئامادەكاری بكات بۆ گواستنەوەی بۆ شاری مانچستەر، بەڵام دواتر گرێبەستەکەی شکستی هێنا. پێرێز لەگەڵ ناڤاس و هاوسەرەکەی کۆبوەوە و داوای لێبوردنی لە ناڤاس و هاوسەرەكەی و بەڕێوەبەری كارەكانی كردووە.

سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە كە پێرێز بەڵێنی بە ناڤاس داوە دەستكاری مووچەی ساڵانەكەی بكەن و بڕەکەی بۆ زیاد بكەن.

لە بەرامبەریشدا ئەو گۆڵپارێزە بەڵێنی داوە هەموو كارێك بكات بۆ ئەوەی گۆڵی یانەكەی بپارێزێت و هەموو توانایەكی بخاتەگەڕ تا یانەكەی لە یارییەكاندا سەركەوتن بەدەست بێنێ.

زۆرترین بینراوەکان