زانکۆ لاین کارا بوو


نەتەوە  |   23:25:10 2015-10-28  |   (2,458) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەرچوانی ساڵی پاریش دەتوانن فۆرمی وەرگرتن پڕ بكەنەوە.
A+    A-

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سایتی خەندانی ڕایگەیاند دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە دیوانی وەزارەتەكەمان، سەرئەنجام لە سەعات ١٠ی ئەمشەو ڕێكەوتی ٢٨-١٠-٢٠١٥ بۆ ماوەی یەك هەفتە، واتە تا سەعات ١٠ی شەوی چوارشەممەی داهاتوو‌ ڕێكەوتی ٤-١١-٢٠١٥،  سایتی (زانكۆلاین) لە كاردەبێت. 

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچووان دەكات، دوای وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) لە خوێندنگەكانیان، بەوردی و وریایی هەنگاوەكانی پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش بكەن. 
 

لە ڕێگای ئەم لینکە ئەتونن بچنە وێب سایتی زانکۆ لاین 


http://regayzanko.com

 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان