ڕەنگە ئینتەرنێتى جیهان ببڕدرێت


نەتەوە  |   19:07:33 2015-10-26  |   (1,114) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەمریکا لە جموجۆڵەکانى ڕوسیا نیگەرانە و دەترسێت ئینتەرنێتى هەموو جیهان ببڕێت.
A+    A-

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردەوە، جموجۆڵەکانى ڕوسیا بەرپرسانى ئەمریکایان تووشى ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و گومان دەکەن لە کاتى ململانێکاندا، ڕوسیا لەڕێ کەشتى و ژێردەریاییەکانیەوە، کێبڵەکانى ئینتەرنێت ببڕێت.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەى داوە بەوەى، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە دەریبخات مۆسکۆ نیازى بڕینى کێبڵەکانى ئینتەرنێتى جیهانى هەبێت، بەڵام زیادبوونى چالاکیە سەربازیەکانى ڕوسیا لە جیهاندا، بەرپرسانى واشنتۆنى نیگەران کردووە.

 

هەرچەندە کێبڵەکانى ئینتەرنێت ناوبەناو بەهۆی لەنگەرگرتنى کەشتی و کارەساتە سروشتیەکانەوە دەپچرێن و چاک دەکرێنەوە، بەڵام بەرپرسانى بەرگرى ئەمریکا پێشبینى دەکەن ڕوسیا ئەو کێبڵانە بە جۆرێک ببڕێت کە چاککردنەوەیان ئەستەم بێت.

 

نیگەرانی واشنتۆن لە کاتێکدایە کە مانگى ڕابردوو، ئەمریکا چاودێری کەشتیەکى سیخوڕى ڕوسیاى کرد کە بەرەو کوبا دەڕۆیشت. ئەو کەشتیە، ژێردەریایی بچووکى هەیە و لەتوانایدایە کێبڵەکانى ئینتەرنێت لە قوڵایی چەند کیلۆمەتر لە دەریادا ببڕێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان