زانکۆ لاین کارا دەبێت؟


نەتەوە  |   15:38:31 2015-10-21  |   (1,128) جار خوێندراوەتەوە

loading...
75 هەزار دانە لە ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵى (2015-2016) چاپ کراوە.
A+    A-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕێبەرى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانیان بڵاو کردۆتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا هاتووە، 75 هەزار دانە لە ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵى (2015-2016) چاپ کراوە و لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لەڕێگەى پەروەردەکانەوە بەسەر خوێندنگاکاندا دابەش کراوە و لەو ڕێیەوە دەگاتە دەستى خوێندکاران.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا داوا لە خوێندکاران دەکات بەوردى رێبەرى وەگرتن بخوێننەوە بۆ ئەوەى لەکاتى پڕکردنەوەو پێشکەشکردنى فۆرم بۆ زانکۆلاین هەڵە نەکەن.

 

دەربارەى کاتى کاراکردنى زانکۆلاین، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند "دواى دانانى یوزەرنەیم و پاسۆرد بۆ سەرجەم خوێندکارانى دەرچوو، کە وەزارەتەکەمان لە ڕێگەى پەروەردەى گشتى پارێزگاکان و خوێندنگەکان ڕەوانەى خوێندکاران و قوتابیانى دەکات، وێب سایتى (زانکۆ لاین) بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و، وەک ئاگاداریەکیش لە دەزگاکانى راگەیاندنیش بۆ دەرچووان بڵاودەکرێتەوە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان