بەم شێوەیە کێشەی هاتوچۆیان چارەسەر کرد


دەروون عومەر  |   12:42:48 2016-02-29  |   (616) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی کێشەی هاتوچۆیان هەبووە لە نێوان ماڵی خۆیان و کوڕەکەی کە ماڵەکانیان بەرامبەر یەکتربوون، بەشێوەیەی سەرنجڕاکێش پردێک لەسەر سەربانەکانیانەوە دروست دەکات و کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.
A+    A-

 

پیاوێک بەناوی نەجمەدین ئافشینی تەمەن 52 ساڵ و دانیشتووی شاری ئەدەنە لە تورکیا، پاش ئەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ کوڕەکەی رێکدەخات، خانوویەک لە بەرامبەر ماڵی خۆیان بۆ دروست دەکات، بەڵام لێرەدا کێشەیەکیان بۆ دروست دەبێت و چارەسەرێکی سەرنج راکێشی بۆ دەدۆزێتەوە.


ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی هاتووچۆی بەردەوام و بوونی قاوەخانەو چایخانە لە خوار خانووەکانیانەوە، نەیانتوانیوە بە ئاسانی سەردانی ماڵی یەکتر بکەن، بۆیە ئەو پیاوە بڕیاڕیداوە پردێک لەسەر سەربانی هەردوو خانووەکەوە دروست بکات و بەو شێوەیە کێشەکەیان چارەسەر کردووەو ئەوە بیرۆکەیەش سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان