دواجار لیۆناردۆ خەڵاتەکەی بەدەستهێنا


رۆزا بەیان  |   09:20:15 2016-02-29  |   (595) جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری بەناوبانگ لیۆناردۆ دیکاپریۆی ناسراو بە "جاک" دواجار و پاش ٤ جار پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئۆسکار، شەوی رابردوو خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.
A+    A-

لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەکتەری بە ناوبانگ و ناسراو بە "جاک" لە فیلمی تایتانیکدا شەوی یەکشەممە، دواجار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو بەدەستهێنا پاش ئەوەی چەندین جار پاڵێورابوو بۆ ئەو خەڵاتە، بەڵام نەیتوانیبوو بەدەستیبهێنێت.

 

جێی باسە لە کاتی بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن دیکاپریۆوە، خۆشییەکی زۆر بە ڕوخساری هاوڕێ ئەکتەرەکانی و ئامادەبوانی هۆڵەکەوە دیاربوو، پێشتریش چەندین ئەکتەری بە ناوبانگ رایانگەیاندبوو، ئەو خەڵاتە شایەنی لیۆناردۆیە.

 

شەوی یەک شەممە ٢٨-٢-٢٠١٦، خەڵاتی ئۆسکار بەسەر باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠١٦دا دابەشکرا و جگە لە خەڵاتی باشترین ئەکتەر فیلمەکەی لیۆناردۆ ،"The Revenent" ، چەند خەڵاتێکی دیکەی بردەوە وەک خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ ساڵی ٢٠١٦.

 
















زۆرترین بینراوەکان