ماچ هەمیشە گوزارشت لە خۆشەویستى ناکات


نەتەوە  |   21:11:08 2016-02-28  |   (998) جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکى نوێ ئاشکرایدەکات، بەرجەستەکردنى خۆشەویستى بە ماچ لە قۆناغى پێگەیشتنى مرۆڤدا دەردەکەوێت.
A+    A-

لە لێکۆڵینەوەیەکى نوێدا، تیمى لێکۆڵەرەوان لە پەیمانگاى کینسى سەر بە زانکۆی "ئیندیانا" و "نیڤادا"ى ئەمریکى ئاشکرایانکرد، بەکارهێنانى ماچ بۆ دەربڕینى خۆشەویستى ئەو کاتە دەردەکەوێت کە مرۆڤ دەگاتە قۆناغى پێگەیشتن و کۆمەڵگە لە حاڵەتى گەشەکردندایە.
 

ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە کە لە 168 وڵاتدا ئەنجام درا و دەریخست، 48%ى وڵاتان ماچ لە کلتوریاندا جێگەى دەبێتە و لە نێویشیاندا، ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەوروبا.
 

لێکۆڵەران ئاماژەیان داوەى بەوەى، لە هەندێک وڵات ماچ گوزارشت لە خۆشەویستى ناکات و شتێکى بێزراوە بەتایبەت لە ئەفریقاى باشور.
 
















زۆرترین بینراوەکان