جیهان تۆڵەی خۆی کردەوە


دەروون عومەر  |   17:30:46 2016-02-28  |   (2,459) جار خوێندراوەتەوە

ئەرکان پەتەک کایا ئەکتەری ناوداری بەڕەگەز کوردی باکوری کوردستان، تۆڵەى خۆی لەو هاوڕێیانەی خۆی کردووەتەوە کە پێشتر گاڵتەیان پێکردووە بەوەی لە زنجیرە دراماکاندا رۆڵ دەبینێت.
A+    A-

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەرکان پەتەک کایا، ئەکتەری ناوداری بەڕەگەز کوردی باکوری کوردستانی، ناسراو بە جیهان لە زنجیرە درامای پارچەپارچەبوون، بە شێوەیەک تۆڵەی خۆی لە هاوڕێ کۆنەکانی کردووەتەوە.


ئەرکان رایگەیاندووە،" ماوەی 12 ساڵ لە شانۆی سەر بە حکومەت رۆڵم بینیوە، کاتێک لە زنجیرە دراماکاندا دەستم بە کارکردن کرد، هەندێ لە هاوڕێکانم گاڵتەو سوکایەتییان پێکردم، هەر ئەوانە لە ئێستادا هاتوون و پێم دەڵێن لە زنجیرە دراماکەی خۆتدا رۆڵێکمان بۆ دابین بکە".


راشیگەیاندووە، " ئەوان بەو شێوەیە سوکایەتییان پێکردم منیش رێگەم نەدا بەوەی لە زنجیرەدراماکەی خۆمدا رۆڵیان پێبدرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان