گوگڵ لە دادگا بردیەوە


نەتەوە  |   20:03:12 2015-10-17  |   (716) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارەکەى دادگا ئەو نوسەرانەی تووشى بێئومێدى کرد.
A+    A-

دادگایەکى ئەمریکی دانى نا بە پڕۆژەیەکى کۆمپانیاى گوگڵدا بۆ دانانى ملیۆنان کتێب لە ئینتەرنێتدا و دروستکردنى کتێبخانەیەکى ئەلیکترۆنى بێ ئەوەى پێشێلى مافى نوسین بکات.

 

حکومەتى ئەمریکا سکاڵای کۆمەڵێک نووسەرى ڕەتکردەوە کە تێیدا ڕایانگەیاندبوو، گوگڵ بە بڵاوکردنەوەى کتێبەکانیان، مافیان پێشێل دەکات.

لەو بارەیەوە، مارى ڕازنبێرگەر بەڕێوەبەرى دەستەى نوسەرانى ئەمریکی ڕایگەیاند، بڕیارەکەى دادگا ئەو نوسەرانەی تووشى بێئومێدى کرد ، ساڵى 2005 سکاڵایەکیان لە دژى گوگڵ تۆمار کرد و ئەو کۆمپانیایەیان تاوانبار کرد بەوەى مافیان پێشێل دەکات و بێبەشیان دەکات لە دەستکەوتى دارایی.

 

ئامانج لە پرۆژەکەى گوگڵ، سودگەیاندنە بە بەرکارهێنەرانى ئینتەرنێت بۆ خوێندنەوەى کتێب و ئەنجامدانى توێژینەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان