رەخنە لە رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێت


نەتەوە  |   19:48:04 2020-01-31  |   (285) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، بە هەمو پێوەرێک رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی  و گواستنەوەی عێراق بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "لە ئاستی سفردان".
A+    A-

 

لە راگەیەندراوێکدا جەواد موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، "لە کاتی سەردانیکردنم بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوەی عێراق بە ئامانجی بڵاونەبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماندا بە هەموو پێوەرێکی زانستی و پزیشکی لە ئاستی سفردایە".


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "پێویست بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن بۆ زانینی هۆکاری کەمتەرخەمییان و ئاگاداربون لە گرتبەری هۆکارەکانی خۆپارێزی و دڵنیایی کردنەوەی رای گشتی لە دابینکردنی پێداویستیه‌ تەندروستییەکان لەو بارەیەوە".


داواش ده‌كات، "بەخێرایی" گواستنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لە شاری وهانی چینەوە رابگرن، تا ئەو کاتەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بارەی وردەکارییەکان ئاگادار دەکرێتەوە.





loading...