تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا


نەتەوە  |   19:35:35 2020-01-31  |   (350) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجامدرا.
A+    A-

 

به‌پێی تیروپشكه‌كه‌، ریال مه‌درید له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیداد یاریی ده‌كات، به‌ڵام بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو ده‌بێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها یانه‌ی گرانادا له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یایری ده‌كات و یانه‌ی مێراندێس، كه‌ تاكه‌ یانه‌ی پله‌ دووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناخی هه‌شت، میوانداریی یانه‌ی ڤیاڕیال ده‌كات، له‌ قۆناخی هه‌شتدا هه‌رتیپێك بردنه‌وه‌ تۆماربكات، راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ قۆناخی پێشكۆتایی.


بڕیاره‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كان به‌ڕێوه‌بچن، هه‌ینی داهاتووش تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی راده‌كێشرێت.
 





loading...