هەولێر.. باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیركران 


نەتەوە  |   17:45:48 2020-01-31  |   (293) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی "باندێكی گەورەی دزیكردنی، كە لە 7 كەس پێكهاتوون و بە چەند ئۆتۆمبێلێك 3 مۆلیدەی گەورەیان لە هەولێر دزیبوو" راگه‌یاند.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بڵاویكردۆته‌وه‌، شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە پۆلیس بە بوونی باندێكی گەورەی دزیكردن لە شاری هەولێر، پۆلیس دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانی ناسنامەی 7 تۆمەتبار ئاشكرا بكات و سەرجەمیان دەستگیربكات.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە پێناو هەرچی زووتر دەستگیركردنی تۆمەتباران، تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و لە ڕێگای كامێرای چاودێرییەوە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستنیشان بكرێن، كە 3 مۆلیدەی كارەبایان پێ دزرابوو و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیشدا بگیرێت.


به‌پێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی هەولێر، كە لە زاری عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكه‌ بڵاویكردۆتەوە، 3 تۆمەتباری سەرەكی، كە هەڵسابوون بە دزینی مۆلیدەكان، دەستگیركران و هەروەها ئەو كەسەش قۆڵبەست كرا، كە مۆلیدەكانی لەو تۆمەتبارانە كڕیوە، لەگەڵ دەستگیركردنی 3 تۆمەتباری دیكە، كە لەو تاوانەوە تێوە گلابوون.


له‌ كۆتایشدا ئاماژ بۆ ئەوەكراوه‌، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگای هەولێر كران، دادوەریش بڕیاری دا بە بەندكردنیان بەپێی ماددە (٤٤۳) لە (ی.س.ع).
 





loading...