له‌م ناوچه‌یه‌یی هه‌رێم ژن و مێردێك بەیەكەوە سوتان


نەتەوە  |   17:30:09 2020-01-31  |   (220) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردۆته‌وه‌، ژنێك و مێردەكەی بەیەكەوە سوتان و ئێستاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووه‌.
A+    A-

 

بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین، "کاتژمێر 1:50 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک بەناوی ( ر . ح . ب ) لەدایک بووی ساڵی 1981، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "بەوتەی هاوسەرەکەی سەرقاڵی گەرمکردنی ئاو بووە بە تەباخ و دواتر گڕی گرتووە و بەو هۆیەشەوە سوتاوە، کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ ڕێژەی سوتاویەکەی له 95%ـە."


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "مێردەکەشی بەناوی (ق . م . هـ ) لەدایک بووی ساڵی 1981 پیشەی مامۆستا سوتاوە بە ڕێژەی 25%، ئەو دەڵێت سەرقاڵی خواردنەوەی چا بووە و لەوکاتەشدا، کە گوێی لە دەنگی هاوسەرەکەی بووە دواتر بەهانایەوە چووە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەو هۆیەشەوە ئەویش سوتاوە".


له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەهۆی سەختی برینەکانیان هەردوکیان بەڕێکران بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.  
 





loading...