"بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بەم نزیكانە دەچینە بەغدا"  


نەتەوە  |   16:51:31 2020-01-31  |   (238) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ، پێویستە حكومەتی عیراق شایستە داراییەكانی جوتیارانمان خەرج بكات، ده‌شڵێت: "ناكرێت ئەم مافە ڕەوایەی جوتیاران تێكەڵ بە كێشە سیاسیەكان بكرێت.
A+    A-

 

بیگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی پێنج شەممە 30/1/2020 بەشداریمان كرد لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە خستنەڕو و گفتوگۆكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.


جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، پێویستە حكومەتی عیراق شایستە داراییەكانی جوتیارانمان خەرج بكات، چونكە ناكرێت ئەم مافە ڕەوایەی جوتیاران تێكەڵ بە كێشە سیاسیەكان بكرێت، بۆیە باسی شایستە داراییەكانی جوتیاران خاڵی جەوهەری شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا بووە، هەروەها لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم جەختمان لەم مافەی جوتیاران كردۆتەوە.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، پێویستە پەرلەمان و حكومەت هەماهەنگ بن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جوتیارانمان، وەك وەزارەتی كشتوكاڵیش درێغیمان نەكردووە و ناشیكەین، چونكە جوتیارانی كوردستان وەك جوتیارانی خوارو ناوەڕاستی عیراق مافی خۆیانە و ناكرێت جیاوازی بكرێت، داوامان كردووە ڕووپێوی زەوییەكان بكرێت.


ده‌شڵێت، گەنمی جوتیارانمان بەپێی یاساو ڕێنمایەكانی وەزارەتی بازرگانی عیراق لە جوتیاران وەرگیراوە بۆیە هیچ جۆرە بیانوێك نییە بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانیان پێ نەدرێت، بۆیە لە دوو هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكەین یەكێك لە كارە لە پێشنیەكانمان شایستەدارایەكانی جوتیارانمانە و هەوڵ بۆ لادانی ڕێگریەكانی بەردەم جوتیارانمان دەدەین.
 





loading...