هەولێر.. چەند بڕیارێك لە بارەی كارەباوە دەدرێت


نەتەوە  |   14:44:05 2020-01-31  |   (240) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارێزگای هەولێر لە بارەی دەستپێكردنی هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕوو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەو یەكانەی بەزێدەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت"، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەو هاوڵاتیانەش كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە 12 قیست.
A+    A-

 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی لە رێكەوتی 2/2/2020 ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە، كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆئەو یەكانەی بەزێدەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ غرامەیەك بكرێن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، ئەو هاوڵاتیانەش كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە 12 قیست ئەگەر ئامادەبن بۆدانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە.


هەر لەو روونكردنەوەیەدا هاتووه‌، ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆمامەلەی بەستنی پێوەر ، تەنها پالپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان بێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت .


سەبارەت بەو كه‌سانه‌ی، كە فەرمانبەر نین رایگەیاندووە، دەتوانن كەفیلێك ببەن، بەڵام هیچ مەرجێك بۆرێژەی مووچەكەی داناندرێت وئەو مەبلەغانە هەڵگیراون كە پێشتر داندرابوون.


هه‌روه‌ها راگەیاندنی پارێزگای هەولێر روونكردنەوەیەك سەبارەت بە هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا چەند خاڵێكی خسۆتەڕوو: 


1- هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی لە رێكەوتی 2/2/2020ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆئەو یەكانەی بەزێدەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ غرامەیەك بكرێن . لەهەرشوێنێكیش لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەرۆی بینیان پێوەر بۆئەو یەكانە نەبەسترابوو كەتەجاوزن، نیشتە جێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی ، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن تائەو كەسە لەزووترین كات پێوەر دەبەستێت ، بەڵام هیچ غرامەیەك ناكرێت .

2- سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكالی كە مۆلەتیان هەیە . ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەرۆیی لەسەركارەبا ، هیوادارین بەرەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن . بۆئەوەی غەرامەنەكرێن و رێو شوێنی یاسایان بەرامەبەر نەگیرێتە بەر .

3- ئەو هاولاتیانەش كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە 12قیست ئەگەر ئامادەبن بۆدانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە .

4- ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆمامەلەی بەستنی پێوەر ، تەنها پالپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان بێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت .

5- ئەو هاولاتیانەی كەفەرمانبەرنین دەتوانن كەفیلێك ببەن ، بەڵام هیچ مەرجێك بۆرێژەی مووچەكەی داناندرێت وئەو مەبلەغانە هەڵگیراون كە پێشتر داندرابوون .

ئەو خالانەش لەپێناو كارئاسانی بۆهاوڵاتیان لەكۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بڕیاریان لەسەردراوە .
 





loading...