كه‌ش و هه‌وای رۆژی شه‌ممه‌


نەتەوە  |   14:00:24 2020-01-31  |   (431) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی شه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی بارینی به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 1/2/2020، ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فر بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگادا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له‌ ده‌ور و به‌ری سه‌نته‌ی شاره‌كان و سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش هه‌یه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 3 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 6 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ سفر و به‌رزترین 5 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین سفر و به‌رزترین 5 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 2 و به‌رزترین پله‌ 8 ده‌بێت.


خێرایی باش مامناوه‌ند له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش (6-8) كلیۆمه‌تر ده‌بێت، له‌كاتی به‌فر و باران (3-5) كم ده‌بێت.
 





loading...