به‌فر و كرێوه‌ و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه‌.. ئه‌م پارێزگایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ 


نەتەوە  |   13:49:57 2020-01-31  |   (165) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم هۆشدارییه‌كی كه‌ش و هه‌وا بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی هه‌رێم، له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31/1/2020 شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌ری به‌هێز ده‌بێت.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، پێشبینی ده‌كرێت به‌فر و باران زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه‌ و هه‌ندێ كات هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا، هه‌روه‌ها به‌فر و كرێوه‌ سه‌نته‌ی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌گرێته‌وه‌.


به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی، خێرایی با له‌ هه‌ندێ كات چالاك ده‌بێت و په‌له‌كانی گه‌رماش نزم بوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ به‌ (6-7) پله‌ دا، له‌هه‌ندێ ناوچه‌ بۆ ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زێت و مه‌ودای بینین (6-8) كم ده‌بێت، له‌كاتی داباریندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ (3-5) كم.


له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیدا هاتووه‌، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی دێت.





loading...