كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   13:36:39 2020-01-31  |   (643) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی زانیارییه‌كان تاوەكو ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی داهاتی نەوتی نەخستووه‌تە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و پێدەچێت سەرەتایی هەفتەی داهاتوو بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و له‌ 7ی مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت.
A+    A-

 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم بە پارەی داهاتی سامانە سروشتییەكان، كە بڕەكەی 317 ملیار دینارە و بەشێك لە داهاتەكانی ناوخۆ و بڕی 453 ملیار دینارەكەی بەغدا مووچە دابەشدەكات، به‌ڵام تاوەكو ئێستا داهاتی سامانە سروشتییەكان نەخراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و پێدەچێت سەرەتایی هەفتەی داهاتوو پارەكە بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەته‌كه‌.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2019 لە دوای 7ی مانگی 2 دەستپێدەكات.





loading...