فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر له‌باره‌ی تۆماركردنی حاڵەتی نه‌خۆشی كۆرۆنا رونكردنه‌وه‌ ده‌دات  


نەتەوە  |   17:23:45 2020-01-30  |   (101) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیانی هەرێم و پارێزگاكه‌ دڵنیادەكەیەنەوە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە و بە وردی پشكنین بۆ گەشتیاران ئەنجام دەدەن.
A+    A-

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/1/2020 د.هەست كەریم بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆكەخانەی ئەڕبیل لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكاری پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەهەر حاڵەتێكی ناخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەرجەم ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتی چینەوە دەگەڕێنەوە یان دێن‌ دەپشكنرێن.


وتیشی: "هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر دڵنیادەكەیەنەوە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە و بە وردی پشكنین بۆ گەشتیاران ئەنجام دەدەن، تا ئێستاش هیچ حاڵەتێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەڕبیل تۆمار نەكراوە”.


ناوبراو سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی گەشت دەكەن وتی: "تا دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتانە نەكەن، كە نەخۆشییەكەیان تێدا تۆمار كراوە، بەڵام لە ئەگەری ناچاربوون بەسەفەركردن پێویستە پێداویستی وەك دەمامك و دەستكێش بەكاربێنن، خواردنی نەبرژاو و نەكوڵاو نەخۆن، زوو زوو دەستیان بشۆن و تەعقیم بكەن بە دەرمانی پێویست، هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەیڕەو بكەن كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەستنیشانی كردوون.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، سەرجەم ئەو پێداویستییە سەرەتاییانەی لە عیراقی فیدڕاڵ هەیە بۆ پشكنینی ڤایرۆسەكە، لە هەولێر هەیە.
 





loading...