"هاوڵاتیانی هه‌رێم بەدەست لاوازی خزمەتگوزاری و گرانی و زۆری باج دەناڵێنن"..


نەتەوە  |   16:55:46 2020-01-30  |   (100) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێکی فەڕمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان ده‌كات، كه‌ تێیدا پرسی خۆپیشاندانەکانی هەردوو شارۆچکەی سیمێڵ و سەیدسادق ئاماژە پێکراوە.
A+    A-

 


شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یاداشتێکی فەڕمیمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان کرد، کە تێیدا پرسی خۆپیشاندانەکانی هەردوو شارۆچکەی سیمێڵ و سەیدسادق ئاماژە پێکراوە، کەبەهۆی لاوازی و شکستی خزمەتگوزاریەکان خۆپیشاندانیان کرد.

ناوبراو لەیاداشتەکەدا دەڵێت: "جەختمان لەچارەسەر کردنی کێشەکان کردۆتەوە، چونکە هاوڵاتیان لەهەموو هەرێم بەدەست لاوازی خزمەتگوزاری و گرانی و زۆری باج دەناڵێنن، داوای کۆبوونەوەی پەڕلەمانیشمان کردووە لەسەر ئەو پرسە، چونکە لەهەندێ شوێن بێڕێزیش کراوە بەرامبەر خۆپیشاندەران".

شێرکۆ جەودەت سەبارەت بەپلەبەرزکردنەوە (تەرفیع) وتی، پێویستە بەزووترین کات پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێبکاتەوە و نابێت مافێکی یاسایی فەرمانبەران ڕابگیرێت، بەجۆرێک لەپاشەکەوتی دەزانین، هەروەها یاسای باجیش کە پێشکەشمان کردووە کارا بکرێت، داواشی کرد قەرەبووی خاوەنی ئەو دووکانانە بکرێتەوە، کە دووکانەکانیان لەهەڵەبجە و دهۆک سووتان.

 

 





loading...