مامەڵە كردن بۆ تاپۆكردنی زەوی و خانووە بێ‌ تاپۆكان دەست پێده‌كات


نەتەوە  |   14:11:52 2020-01-30  |   (187) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەستپێكردنی مامەڵەی تاپۆكردنی زەوی و خانووە بێ‌ تاپۆكان ڕادەگەیەنرێت و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیان دەكات بە مەبەستی مامەڵە ڕوو لە قائیمقامیەتی كەلار بكەن.
A+    A-

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای تایبەت بە تاپۆكردنی زەوی و خانووە بێ تاپۆكان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ قائیمقامی كەلار و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای گەرمیان و بەڕێوەبەری تاپۆی گەرمیان و سەرۆكی شارەوانی كەلار و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە.


له‌وباره‌شه‌وه‌ سەڵاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندوه‌، یاسای ژمارە (3)ی 2019ی تایبەت بە تاپۆكردنی خانوو و زەوییە بێ تاپۆكان، كە لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە دەرچووە خستەڕوو، داواشیكرد لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكارە یاساییەكان بگرنەبەر و لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانە كار ئاسانی بكەن بۆ ئەو هاووڵاتیانەی خانوو یان زەوییان هەیە و مامەڵەی تاپۆكردنیان بۆ دەكەن.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان باسیان لە وردەكاری یاساكە كرد و لە كۆتاییشدا بڕیاردرا، ئەو هاووڵاتیانەی خانوو یان زەوی بێ تاپۆیان هەیە بە مەبەستی مامەڵەی تاپۆكردن سەردانی قائیمقامیەتی كەلار بكەن.
 





loading...