نوێترین زانیاری له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 11ـه‌وه‌


نەتەوە  |   14:04:11 2020-01-30  |   (498) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو رێنمایی نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نن.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ئێستادا كێشه‌ی سیوله‌یان هه‌یه‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابوردوو ده‌كرێت.


مانگی رابوردوو بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دابه‌شكردنی مووچه‌ دواخرا و وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكی بووه‌، بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش، حكومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینار ده‌بێت، لەو بڕە 452 ملیار دیناری حكومەتی عێراق ده‌ینێرێت و ئەوەی دیكه‌ مانگانه‌ له‌ وەزارەتی سامانە سروشییەكان و داهاتی ناوخۆ دابین ده‌كرێت.





loading...