ژماره‌یه‌ك دوكانی غازفرۆشتن له‌سلێمانی داخران


نەتەوە  |   21:03:54 2020-01-29  |   (179) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی شاردنه‌وه‌ و گرانكردنی نرخی غازی ماڵان، چوار دوكانی غازفرۆشتنیان داخست.
A+    A-

 

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، "پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كارگه‌كانی غازی ماڵان و تاكفرۆشه‌كانی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و له‌ شاری سلێمانیش له‌ ڕووی كه‌مییه‌تی نرخه‌وه‌ كێشه‌ بۆ غاز دروستنه‌بووه‌".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "هه‌ر شوێنێكیش غاز بشارێته‌وه‌ یان به‌ گرانتر له‌ نرخی ئاسایی بیفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".


باسی له‌وه‌شكردووه‌، "له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و دوكان و شوێنانه‌ی غازی ماڵان ده‌شارنه‌ یاخود به‌گران ده‌یفرۆشن، له‌ شه‌قامی مامه‌ ڕیشه‌ چوار دوكانی غاز فرۆشتنداخران".


قایمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، "ئه‌و غازانه‌شی له‌لایه‌ن دوكانه‌وكانه‌وه‌ شاردرابوونه‌وه‌، به‌ نرخی ئاسایی (حه‌وت هه‌زار و 500) دینار، به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكرانه‌وه‌".
 





loading...