کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی کۆچی دواییکرد


نەتەوە  |   20:58:21 2020-01-29  |   (351) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئێوارەی رۆژی چوارشه‌ممه‌ "محەمەد عومەر" یاریزانی دێرینی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
A+    A-

 

ئێوارەی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29/1/2020 محەمەد عومەر ناسراو بە (حەمەی نەنە)، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.


ناوبراو ساڵی 1939 لە سلێمانی لەدایکبووە و هەر لە لاوێتییەوە خولیای وەرزشی هەبووە و دەستی بە یاری باسکە و بالە کردوە، تا بووەتە ناوێکی دیار لەو یارییانە، ساڵی 1962 بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە.


محەمەد عومەر لە ژیانی وەرزشیدا بەشداری چەندین خولی گرنگی کوردستان و عێراقی کردووە و یاریزانی هەڵبژاردەی "معارف"ی ئەو سەردەمە بووە و بەردەوام بووە لە وەزشکردن تا توانای هەبووە، ساڵی 2006 خانەنشین بووە.
 





loading...