گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا واژۆكرد


نەتەوە  |   18:37:29 2020-01-29  |   (302) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆڵپارێزی کوردی هه‌ڵبژاردەی ئێران "عەلیڕەزا بەیرانوەند" ، گرێبەستێکی بەبڕی 4 ملیۆن دۆلار لەگەڵ یانەی رۆیاڵ ئانتۆرپی بەلجیکی واژۆ کرد. 
A+    A-

 

عەلیڕەزا بەیرانوەند، کە گۆڵپارێزی یانەی پێرسپۆلیسی تارانە ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دەیەوێت لەگەڵ یانە ئەوروپییەکان یاری بکات، بەڵام یانەی پێرسپۆلیس لەبەر نەبوونی جێگرەوەی باش بۆ ناوبراو رازی نەبوو، به‌ڵام چەند رۆژ لەمەوبەر بەیرانوەند لەگەڵ پێرسپۆلیس رێگایەکی هەڵبژارد، کە قازانجی بۆ هەردوو لایەن هەبێت.


بەپێی رێککەوتنەكه‌ یانەی پێرسپۆلیس لەپێناو رەزامەندیی بۆ گواستنەوەی بەیرانوەند 700 هەزار دۆلار وەردەگرت و تاوەکو کۆتایی خولی پلە نایابەکانی ئێرانیش کێشەی گۆڵپارێزی نابێت.


ماوەی گرێبەستی بەیرانوەند و یانەی ئانتۆرپ 3 ساڵە و شەوی رابردووش بە فەرمی گرێبەستەکە واژۆ کرا.


جێی باسه‌ عەلیڕەزا بەیرانوەند، خەڵکی پارێزگای لوڕستانه‌ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو لە ماوەی ساڵەکانی 2014 تاوەکو 2019 باشترین گۆڵپارێزی خولی پلە نایابەکانی ئێران بووە.
 





loading...