سەرۆک کۆمار نامەیەک ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات.. دوا موڵه‌ت ده‌دات


نەتەوە  |   18:09:06 2020-01-29  |   (340) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆک کۆماری عێراق داوا لەلایەنە سەرەکییەکانی عێراق دەکات تاوەکو رۆژی شەممە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریبکەن بە ئامانجی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەیەکدا داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردوە، تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو 1/2/2020، لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، کە جێگەی مشتومڕ نەبێت رێککبکەون.


جێی باسه‌، رۆژی 1ی مانگی رابردوو، پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عه‌بدولمه‌هدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکرد.
 





loading...