ناحیەی بێتواتە.. شەڕی نێوان دوو بنەماڵە قوربانی لێكه‌وته‌وه‌


نەتەوە  |   16:39:32 2020-01-29  |   (195) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە و كوژراو و بریندار هەیە.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردۆته‌وه‌، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و لە ڕووداوەكە چەك بەكارهاتووە.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، بەهۆی شەڕەكەوە كەسێك كوژرا بەناوی (ف، ص، ێ‌) تەمەن ٢٩ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی گوندی بێتواتە و كەسێكیش بریندار بوو بەناوی (ص، ق) تەمەن ٥٤ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی هەمان شوێن، كە دوای چارەسەری پزیشكی بەهۆی برینەكەیەوە بەڕێكرا بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمی ناوبراو لە پزیشكی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە و بارودۆخەكەش ئاسایی بووەتەوە و لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانماندایە.
 





loading...