لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیپێكرد


نەتەوە  |   14:09:02 2020-01-29  |   (310) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشكرای ده‌كات، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێكردوە.
A+    A-

 

پەیجی فەرمیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێكردوە و هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆمارنەكراوە.


لای خۆشیه‌وه‌ د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، ئەو رێكارانەی گرتۆیانەتە بەر بەپێی ستانداردی جیهانییە و بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی نەخۆشیی ناسراو بە پەتای كۆرۆنای چینە، لەو چوارچێوەیەشدا دەستیان بە پشكنین و رێكاری خێرا كردووە بۆ ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە هەرێمی كوردستان.





loading...