جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە هەولێر


نەتەوە  |   13:29:55 2020-01-29  |   (316) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە هەولێر، به‌پێی زانیارییه‌كانیش بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم کۆببێتەوە.
A+    A-

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/1/2020 میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری ڤلادمیر پووتین بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە مۆسکۆوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.


میخائیل بۆگدانۆڤ بڕیارە لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی وزە، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و ئەمنیەتی کۆنسوڵخانەکان لەو ته‌وه‌رانه‌ دەبن کە لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا تاوتوێ دەکرێن.





loading...