حکومەت لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێم ماستەرپلانی نوێ رادەگەیه‌نێت 


نەتەوە  |   13:19:07 2020-01-29  |   (387) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بۆ وەبەرهێنان و راژە ئاشكرای ده‌كات، ماستەرپلانێکیان بۆ وەبەرهێنان لە هەموو کوردستان و رێکخستنەوەی وەبەرهێنانی تازە هەیە.
A+    A-

 

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان و راژە له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداو رایگه‌یاندووه‌، "یاسای وەبەرهێنان چاکدەکەین و دەینێرینە پەرلەمانی کوردستان بۆئەوەی پەسندبکرێت، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی وەبەرهێنەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت". 


ناوبراو لەبارەی ماستەر پلانەکە وتیشی: ماستەر پلانەکە بۆ رێکخستنەوە و ئەو وەبەرهێنانە نوێیانەن لە داهاتوودا دەکرێن و بۆ هەموو کوردستانیشە. 


لەبارەی ئەو پرۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون، رێباز حەملان دەڵێت، دەبێت ئەو پرۆژانە زیندووبکرێنەوە و کارکردن تێیاندا دەستپێبکاتەوە، جا ئەو وەبەرهێنەرانە چی خۆیان بیکەن یان وەبەرهێنەری دیکە. تاوەکو هەرێمی کوردستان بەرەو بووژانەوە بڕوات لەڕووی دارایی و ئابوورییەوە.
 





loading...