نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ 


نەتەوە  |   21:06:29 2020-01-28  |   (299) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی ھه‌رێم له‌باره‌ی دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین". 
A+    A-

 

لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی ھه‌رێم و راوێژكاری سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاندوه‌، داوامان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ بۆ دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌كه‌ین و پێیده‌چێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی بدات.


ناوبراو له‌باره‌ی كه‌می میلاك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وتی: "به‌ڵی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین فه‌رمانگه‌و بنكه‌ی پۆلیس و كراوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ پۆلیسی هاتوچۆ كه‌می میلاك هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خانه‌نشین بوون پێویستمان به‌دامه‌زراندن هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی داراییه‌وه‌ له‌سالانی رابردوو دامه‌زراندن راگیرابوو له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین".  
 





loading...