هەرێم و به‌غدا لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن 


نەتەوە  |   19:37:25 2020-01-28  |   (157) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خالید شوانی ئاشكرای ده‌كات، شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دادی حكومەتی فیدڕاڵ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لیژنەی كاروباری باكوور، كە لەلایەن "ئەنجومی سەركردایەتی شۆڕش"ی هەڵوەشاوەی بەعسەوە دەركرابوون.
A+    A-

 

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ فاروق ئەمین، وەزیری دادی عیراق لە دوای كۆبوونەوەی هەردوو شاندی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، "كۆبوونەوەكە پەیوەندی بە پرسی بڕیارەكانی لیژنەی هەڵوەشاوەی كاروباری باكوورەوە هەیە، بەپێی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012، كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەركرابوون".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "وەزیرەكانی پێشووی داد، ئاستەنگیان لەبەردەم جێبەجێكردنی بڕیاری 29دا دادەنا، بەڵام وەزیری ئێستا بە تەواوەتی ئاگاداری ئەو دۆسێیەیە و لەوانەیە كە بە چاوی خۆی نەهامەتییەكانی بینیوە و بگرە بەشێكیش بووە لێی و تێیدا ژیاوە".


وتیشی: "وەزیری دادی عیراق، ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی دەركردووە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بۆ ئەو كێشەیە و چۆنیەتی یەكلاكردنەوەی".
 





loading...