دادگا دوا بڕیاری له‌باره‌ی کەیسی ئامانج بابانی و لانە محەمەد دا


نەتەوە  |   19:28:53 2020-01-28  |   (258) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی دۆسیەی كەیسی ئامانج بابانی و لانە محەمەد داوە.
A+    A-

 

سۆران عومەر، ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسراوێكی بڵاوكردۆتەوە، كه‌ "رۆژی 18ی مانگی رابردوو بنكەی پۆلیسی بۆ بۆ (دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی 2)ی ناردووە" و بەپێی نووسینەكەی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی دۆسیەكەی داوە".


لەو نوسراوەدا هاتووه‌، " لەبەر رەوتی لێكۆڵینەوە و بەپێی بەدواداچوونی ئەم دادگایە بۆ رووداوەكە و سەرنجدان لەراپۆرتی توێكاری پزیشكی كۆچكردووان و سەرجەم راپۆرتەكانی نووسینكەی بەڵگە و تاوان، وەرگرتنی وتەی شایەت و سەرجەم وتەكانی داواكاران بەمافی كەسی كۆچكردووانە و سەرنجدان لەسەرجەم گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوت كە تۆمەتباری ئەم كەیسە (ئامانج محەمەد نوری)یە وە ناوبراو بەو پێیە تۆمەتبارە بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادان وە تۆمەتباری ناوبراویش لەو رووداوەدا خۆی كوشتووە، بۆیە بڕیارماندا بەداخستنی كێشەكە بەشێوەیەكی كۆتایی پاڵپشت بەئەحكامی ماددەی (300)".


 





loading...