لەسەر روداوی تەقەكردن لە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌


نەتەوە  |   18:58:27 2020-01-28  |   (140) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، دوو چه‌كدار، كه‌ ته‌قه‌یان له‌ پۆلیسێكی هاتوچۆ كردووه‌ ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان كوڕی به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌بووه‌ و كاتێك ئه‌و به‌رپرسه‌ش چووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌، كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جام ره‌شیان پێبووه‌ ته‌قه‌ له‌ پۆلیسێكی هاتوچۆ كراوه‌ و له‌ ماوه‌ی 15 خوله‌كدا دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌، كه‌ یه‌كێكیان كوڕی به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ ده‌ستگیركراون.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ش چۆته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و به‌ فه‌رمانی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه‌، له‌و رووه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه‌، هیچ كه‌سێك له‌ یاسا به‌رزتر نیه‌، هه‌ركه‌سێك ڕووبه‌ڕووی یاسا ببێته‌وه‌ ڕێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
 





loading...