به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   18:17:58 2020-01-28  |   (105) جار خوێندراوەتەوە

loading...
په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی راگه‌یاند، كه‌ به‌پێی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران و دوو بابه‌تی تر ده‌كرێت.
A+    A-

 

بڕیاره‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 30/1/2020 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.


هه‌روه‌ها، قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار ئاشنا عه‌بدوڵا قادر، له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت و راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوو ته‌وه‌ری تری دانیشتنه‌كه‌ ده‌بن.
 





loading...