مێردمنداڵێك به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌ خوێندن كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا


نەتەوە  |   16:16:37 2020-01-28  |   (154) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ قه‌زای كه‌لار به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌ خوێندن، مێردمنداڵێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.
A+    A-

 

عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌میان رایگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/1/2020 له‌ گه‌ڕه‌كی جوتیارانی قه‌زای كه‌لار مێردمنداڵێكی له‌دایكبوی ساڵی 2005 له‌ماڵی خۆیان گوللـه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سوكاری مێردمنداڵه‌كه‌ وتویانه‌، منداڵه‌كه‌یان له‌ پۆلی حه‌وته‌مه‌ و به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌ خوێندن، خۆی كوشتوه‌، وتیشی: پزیشكی دادوه‌ریی كه‌لار و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌.
 





loading...