سه‌رۆكی حكومه‌ت: دۆخی ئابووری كوردستان بەرەو قۆناغێكی باشتر دەبەین


نەتەوە  |   16:10:26 2020-01-28  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆبووەوە و له‌ كۆبوننه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیله‌وه‌كردۆته‌وه‌، "هەر لە سەرەتاوە هەوڵمانداوە ئابووریی کوردستان بکەینە ئابوورییەکی هەمەچەشن".
A+    A-

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و بەڵێندەران كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێوە دەتوانین دۆخی ئابووری كوردستان بەرەو قۆناغێكی باشتر ببەین و ئامادەبونتان نیشانەی ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم گرنگی تایبەت بە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان لە هەرێم دەدات.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەکات و حکوومەتیش کار بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و نایەوێت تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و غاز ببەستێت.


وتیشی: "لە سەرەتای پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بەرنامەیەكی چڕمان داڕشت بۆ ئەوەی بتوانین گرنگییەكی زیاتر بە كەرتەكانی ئابووری هەرێم بدەین".


وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەم كۆبوونەوەیە به‌ گرنگ داده‌نێن، چونكە یەكەم كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەبەرهێنەرانە.





loading...