كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌


نەتەوە  |   14:04:26 2020-01-28  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌ جێگیری ده‌مێننه‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29/1/2020، ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.


هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 3 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 13 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 2 و به‌رزترین 12 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 4 و به‌رزترین 11 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 3 و به‌رزترین پله‌ 15 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.
 





loading...