سلێمانی.. کارگەیەکی غاز دادەخرێت 


نەتەوە  |   13:55:48 2020-01-28  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گرانكردنی نرخی غازی ماڵان لەسەر بریكارەكانی دابەشكردن، كارگەی غازی ئەزمڕ دادەخرێت و غازەكەی بەنرخی ئاسایی بەسەر بریكارەكاندا دابەش دەكات.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا لیژنەی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، كارگەی غازی ئەزمڕ، نرخی غازی ماڵانی لەسەر بریكارەكان زیادكردووە ئەمەش لەكاتێكدایە، شاری سلێمانی ڕووبەڕووی هیچ گرفتێك لە بڕو و نرخی غازی ماڵان نەبووەتەوە، بەڵام خاوەنی كارگەكە بە حەوت هەزار و (500) دینار فرۆشتویەتی بە بریكارەكان، كە پێویستە بەنرخی ئاسایی كە‌ تەنها‌ شەش هەزار و (500) دینارە پێیان بفرۆشێت.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، خاوەنی كارگەی غازی ئەزمڕ بە بریكارەكانی ڕاگەیاندوە، نرخی غاز لەسەر‌ هاوڵاتیان زیاد بكەن و بیدەنە نۆ هەزار یاخود (10) هەزار دینار.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌، بەهۆی گرانفرۆشییەوە‌ لەلایەن قائیمقامی سلێمانی،‌ بڕیاری داخستنی كارگەی غازی ئەزمڕ دراو ئەو غازەی لە كۆگای‌ كارگەكەدایە بەنرخی ئاسایی بەسەر بریكارەكان دابەش دەكرێت.
 





loading...