"هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی پێشمەرگە رێککەوتوون"


نەتەوە  |   13:34:44 2020-01-28  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی پێشمەرگە رێککەوتوون، ده‌شڵێت: بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، دەتوانرێت مووچە و پێدوایستیی سەربازی بۆ پێشـمەرگە، زیاد بکرێت.
A+    A-

 

عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز رایگەیاندوه‌، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە قۆناخی کۆتایی دایە و تەنیا جێبەجێکردنی ماوە.


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ھاوپەیمانان لە پرسی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە رۆڵی سەرەکییان ھەیە و ئەوان ھاوکارن بۆ بەنیشتیمانیکردنی ئەو ھێزە.


عوسمان کەریم سوارە لە بارەی رێککەوتنەکانی ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر بودجەی پێشمەرگە رێککەوتوون و ئێستا تەنیا پەسەندکردنی رێککەوتنەکە لە پەرلەمان ماوە.


به‌وته‌ی ناوبراو بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، دەتوانرێت مووچە و پێدوایستیی سەربازی بۆ پێشـمەرگە، زیاد بکرێت.
 





loading...