به‌غدا بڕیارێكی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركرد


نەتەوە  |   13:26:05 2020-01-28  |   (167) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوه‌، هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زنامه‌ عێراقیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ تاوه‌كو 28ی كانونی یه‌كه‌می 2005 به‌ هاووڵاتیانی په‌نابه‌ری داوه‌ به‌ دروست داده‌نرێت، به‌ڵام دوای ئه‌و مێژووه‌ پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان بۆ بكرێته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی گشتاندنێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی، كه‌ له‌ ڕۆژی ۱٦ۍ كانوونی دووه‌م ده‌رچووه‌ و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌ له‌ پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێم كراوه‌ ئه‌و بڕیاره‌ رونكراوه‌ته‌وه‌، له‌وباره‌شه‌وه‌ زانا رۆستایی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ عێراق ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ره‌گه‌زنامه‌ی پارێزگاكانی عێراق كراوه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی:"ئامانج له‌ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌گه‌زنامانه‌ی، كه‌ له‌ دوای ۲۰۰٥ دراون به‌و په‌نابه‌ره‌ سوری و توكی و ئێرانیانی و بیانانه‌ی، كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێم نیشته‌جێن و ره‌گه‌زنامه‌یان پێدراوه‌ پێویسته‌ ره‌گه‌زنامه‌یان بۆ ده‌ربهێندرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ رابوردوو ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی زۆر به‌ ساخته‌ ده‌رهێندراوه‌ و دراوه‌ته‌ په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌".


لای خۆشیه‌وه‌ لیوا هێرش ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تاوه‌كو ئێستا ئاڕاسته‌ی هه‌رێم نه‌كراوه‌.
 





loading...