ته‌قه‌ له‌ماڵی به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت


نەتەوە  |   18:45:31 2020-01-27  |   (158) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ چه‌كی كلاشینكۆف له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ كرا.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ 26-1-2020 له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه‌، كه‌ ماتوڕسكیلێكیان پێبووه‌، ته‌قه‌ له‌ ماڵی په‌روێز نیاز ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ كرا.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، ته‌قه‌كان به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف كراوه‌و چه‌ند گولله‌یه‌ك  دراوه‌ به‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.
 





loading...