"لە 24 كاتژمێردا 12 خۆپیشاندەر كوژراون"


نەتەوە  |   17:58:17 2020-01-27  |   (268) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق ئاشكرای ده‌كات، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 خۆپیشاندەر كوژراون و 230-ی دیكەش برینداربوون.
A+    A-

 

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆی روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەگەڵ خۆپیشاندەران، 12 خۆپیشاندەر كوژراون و 230 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەی قوربانییەكان لە شارەكانی بەغدا، زیقاڕ و بەسڕە بوون.


كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی خستۆته‌ڕوو، كە هەر لەو ماوەیەدا هێزە ئەمنییەكانی عیراق 89 خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە.


جێی باسه‌ دوای دەستبەردانی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەكان و كشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ریزی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكان دەیانەوێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن و دەستیان بە هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران كردووە.
 





loading...