لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت


نەتەوە  |   13:31:48 2020-01-27  |   (152) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ژمارەیەک لە جوتیارانی شارەکانی کوردستان بۆ داواکردنی شایستە داراییەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە 27/1/2019 جوتیارانی هەرێم بۆ جارێکیتر لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوا دەکەن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و یاری بە چارەنووسیان نەکرێت، هه‌روه‌ها یاداشتێکدا، کەئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە داوادەکەن، پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016 کە لای حکومەتی عیراق ماوە پێیان بدرێت.


جوتیاران داواش ده‌كه‌ن لەڕێگەی لێژنەیەکی تایبەتمەند بەدواداچوون بۆ شایستە دارایەکانیان بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، لەماوەکانی ڕابوردوودا حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە لەئاست داواکاری جوتیاران و لەهیچ دانوسانێکدا داواکاری جوتیاران باسنەکراوە.


جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، بڕی ئەو گەنمەی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە وەردەگیرێت ڕێژەکەی کەمە و داواکارن بڕی وەرگرتنی گەنم هاوشێوەی شارەکانی عیراقی لێبکرێت و جیاوازی نەکرێت.
 





loading...