به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ رۆژ پشوو راگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   13:23:15 2020-01-27  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی چین بڕیاریاندا بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پشووی "سه‌ری ساڵی نوێی مانگیی" بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژ بكه‌نه‌وه‌.
A+    A-

 

سه‌ره‌ڕای ترس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوشتنی زیاتر له‌ 80 كه‌س، ئاهه‌نگه‌كانی چین به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی مانگیی ده‌ستیانپێكردووه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش بڕیاریانداوه‌ بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پشووی "سه‌ری ساڵی نوێی مانگیی" بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژ بكه‌نه‌وه‌ و گه‌شتی هاووڵاتیانیش قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.


جێی باسه‌ ساڵی چینی كه‌ پێی ده‌وترێت "ساڵی نوێی مانگی" بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ پشووه‌ و هاوڵاتیان له‌و ماوه‌یه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و به‌ گرنگترین ئاهه‌نگ مێژووی داده‌نرێت.
 





loading...